شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ئاڵ و واڵا لەبارەی شیعر: گەردیگلان، ١٣٢٠ی هەتاوی - (لاپەڕە ٩٤ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٠ ی چاپی جەعفەر) چ خۆشە بەژنی بەرز و قەدد و باڵای جوانە ڕەوت و ڕۆیی و ئاڵ و واڵای [١] حەقت بوو بەختی من، ئەی زولفی ڕەش‌مار! که سەرتاپێ له بەژنی بەرزی هاڵای ئەگەرچی هەر دەخوێنم دەرسی عیشقی بەڵام هـەروا گرانیشه موتاڵای دڵم هەر کورکه‌کورکی بوو له دووری [٢] بڵێی جارێک بگاته گوێی، سکاڵای؟ سەراپا گەنجه لەنجەی، موشتەری خۆم بە کێی داوه 'ئیمامی'! ئاخۆ کاڵای؟ ١. چاپی ئەنیسی: ڕەوت و ڕۆین و... ٢. چاپی ئەنیسی: دوری